سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته ئه‌ورووپا، په‌نابه‌ر نین
له وته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ى، سه‌ه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا روونیكرده‌وه كه كاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چوو ك وڵاتان باس له دابه‌شكردنی وه‌رگرتنی به‌شى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن له‌كاتێك كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ناتوانێت به‌رگری له سنووری ده‌ره‌وه‌ی بكات . زۆر لۆژیكتره یه‌كێتی ئه‌وروپا سندوقێك دابمه‌زرێنێت و یارمه‌تی وڵاتانی دیكه بدات له‌وانه توركیا، كه چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ په‌نابه‌ران بكات .
ڤیكتۆر ئۆربان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریا راشیگه‌یاند ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی سنووری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێوه‌ن و كۆچ ده‌كه‌ن، په‌نابه‌ر نیین به‌ڵكو كۆچبه‌رن و ته‌نها بیر له ژیان بردنه سه‌ر ده‌كه‌ن له ئه‌لمانیا و و ئامانجی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئه‌ڵمانیا و ژیانی ئه‌ڵمانییه نه‌ك سه‌لامه‌تی گیان و ژیانیان .