"ئەمریكا دەتوانێت 65 هەزار پەنابەر وەربگرێت"

وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا، داواكارە ئەمریكاش لە پرسی حەواندنەوەی پەنابەران رۆڵی جدی بگێڕێت.
دەیڤید میلی باند، كە لە ئێستادا سەرۆكایەتی رێكخراوی ناحكومی "كۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بەهاناوەچوون"ی لە ئەستۆیە، رایگەیاند، پێویستە ئەمریكا رۆڵی سەركردایەتی بگێڕێت لە چارەسەركردنی پرسی پەنابەران لە ئەوروپا.
ناوبراو دوو هۆكاریشی بۆ ئەو داواكاریەی خستەڕوو، یەكەم: ئەوەی كە وڵاتانی دراوسێی سوریا، كە هاوپەیمانی نزیكی ئەمریكان، بەرگەی ژمارەی زۆری كۆچبەرانی سوری ناگرن، بەو هۆیەوە ئەو كۆچبەرانە روودەكەنە ئەوروپا، دووەم: ئەمریكا هەر لە دێر زەمانەوە رووگەی پەنابەران بووە و پێشەنگ بووە لە حەوانەوەیان.
میلی باند پێشبینیشی كردووە، ئەمریكا بتوانێت65 هەزار پەنابەر وەربگرێت.
Top