هه‌رێم به‌شداری له ڕێككه‌وتننامه‌ی جیهانی تایبه‌ت به بێسه‌روشوێنكردنی زۆرەملێدا ده‌كات
بڕیار وایه له ڕۆژانی 7/9/2015ـدا كۆبوونه‌وه‌ی خولی نۆیه‌می ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی مرۆڤ له بێسه‌روشوێنكردنی زۆرەملێ له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤدا ساز بكرێ و شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (د. دیندار زێباری) جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بێت و و تارێك به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له شاندی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه شانده‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو گه‌وره‌ترین قوربانیی بێسه‌روشوێنكران و ونبوونی زۆره‌ملێ بووه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه یه‌ك‌له‌دوایه‌كانه‌ی كه حوكمی عێراقیان كردووه بۆیه زیاتر له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ست به ئازار و تاڵیی ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه ده‌كات، چونكه هه‌ر له سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایەتی تا ده‌گاته ڕژێمی به‌عس و به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه و به ناوی جیاجیا گه‌لی كوردستان تووشی ونكردن و بێسه‌روشوێنكردن بووەته‌وه هه‌ر له بێسه‌روشوێنكردنی كورده فه‌یلییه‌كان و، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجەوە تا دەگاتە و، ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان و گه‌رمیان و بادینان، ئه‌م تاوانه دڕنده‌یه به‌رامبه‌ر به كورد له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش درێژه‌ی هه‌بوو به تایبه‌تی له كوشتن و ڕفاندن و بێسه‌ورشوێنكردنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كوردی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له لایه‌كی دیكه‌وه پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پر‌نسیپه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها ئاسه‌واره یاساییه‌كانی ئه‌م تاوانه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی زۆرەملێ له كوردستان و عێراق و چۆنیه‌تی پاراستنی مافه‌كانیان له ڕووی یاساییه‌وه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خۆشحاڵی و پێشوازیكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ به ئه‌ندامبوونی عێراق له ڕێكه‌وتننامه‌ی جیهانی نه‌هێشتنی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ ڕاده‌گه‌یێنێت، هه‌روه‌ها داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه ئه‌م تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجام دراون به دیكۆمنێت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ریی و ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م تاوانانه كه‌م بكرێته‌وه و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاریان بكرێته‌وه، چونكه تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌م تاوانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆمار نه‌كراون وه‌ك تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
شایه‌نی باسه له ڕۆژانی 7-18/9/2015 له جنێڤ كۆبوونه‌وه‌كانی خولی نۆیه‌می ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی مرۆڤ له بێسه‌روشوێنكردنی زۆرەملێ له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ ساز ده‌كرێ.
pdk