میسر هوشداری توند دەداتە ئێران

میسر هوشداری توند دەداتە ئێران
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی توندی داوەتە حکوومەتی ئێران و داوای لێکردووە کە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی بێنێت.

ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی میسر کە تەنیا چوار ڕۆژ پاش قسەکانی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە، تێیدا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش کراوە کە لە هەمبەر کردەوەکانی ئێراندا بێدەنگ نەبن.

میسر خوازیاریشە کە وڵاتانی عەرەبی لە هەمبەر هەر چەشنە هێرشێکی دەرەکیدا یەکانگیر بن و ئامادەیی تەواویان تێدا هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی میسرا باس لەوە کراوە، پێوسیە ئێران مافی خەڵکەکەی خۆی بدات و بەدوای وەرگرتنی ماف بۆ خەڵکانی وڵاتانی دیکەوە نەبێت.

ئەو هەڵوێستە پاش ئەوە دێت کە چەند رۆژ لەمەوبەر خامنەیی گوتی، بە تەواوی هێزە پشتیوانی لە مافی زەوتکراوی خەڵکی سووریا، لوبنان و یەمەن دەکەین و هەمیشە پشتیوانیانین.

خامنەیی ئاماژەی بەوەش دابوو کە خەبات لەدژی ئەمەریکا بەردەوامە و هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتی ئێمە بە نیسبەت ئەمەریکاوە نەهاتووەتە ئاراوە.












باسنيوز
Top