ئۆباما و ئەردۆغان چوونی گەنجان بۆ نێو داعش رادەگرن

ئۆباما و ئەردۆغان چوونی گەنجان بۆ نێو داعش رادەگرن
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا، رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رێگرتن لە چوونی گەنجان لە تورکیاوە بۆ سوریا.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رێککەوتن لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی راگرتنی چوونی گەنجان لە تورکیاوە بۆ نێوە رێکخراوە تووندڕەوەکانی سوریا و پاراستنی سنووری نێوان تورکیا و سوریا.

هەروەها بوڵەنت ئارنچ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ئەمنیی لە سەر سنووری سوریا کردووە، کە چەند رێکارێکە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

چەند هەفتەیەکە سوپای تورکیا بە چڕی لەسەر سنوورەکانی سوریا کۆبووەتەوە، بە مەبەستی ”رێگرتن لە چوونی گەنجان بۆ نێو داعش”.










باسنيوز
Top