سێ ڕۆژنامەوانی ئیسپانی لە سوریا بێسەروشوێن بوون
ئیلیسا گۆنزالێس، سەرۆكی كۆمەڵە و سەندیكا ڕۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ڕایگەیاند ماوەی دە ڕۆژ دەبێت سێ ڕۆژنامەوانی ئیسپانی لەنزیك شاری حەلەب لەباكووری سووریا ونبوون و لەسەرچاوەی فەرمیەوە هەواڵی دیارنەمانی ئەو ڕۆژنامەوانانەی پێگەیشتووە .
ڕوونیشیكردەوە، ئەو سێ ڕۆژنامەوانە، لە 10ی مانگی تەمووزەوە چوونەتە سووریا و لە 12-ی مانگیشەوە دیارنەماون .
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا، دیارنەمانی ئەو سێ ڕۆژنامەوانەی ڕەتنەكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بەشوێن بابەتەكەوەن ، بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوە و زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.
سووریا بەیەكێك لە ناوچە ترسناكەكان دادەندرێت بۆ ڕۆژنامەوانان و تا ئێستا چەندین ڕۆژنامەوان لەو وڵاتە ڕووبەڕووی ڕفاندن، ئەشكەنجەدان و كوشتن بوونەتەوە.