ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسوسی مه‌حكوم كرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌پێویستی زانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستییه، بدرێنه دادگا تا سزای تاوانه‌كه‌یان وه‌ربگرن، پرسه و سه‌ره‌خۆی له كه‌سوكاری قوربانیان كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی بنه‌بڕكردنی تیرۆر و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و مه‌ترسییه كرد له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه كاره‌سات و نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ده‌هێنن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و جۆره كرده‌وه وه‌حشیگه‌راییانه، به‌بێ ره‌چاكردنی خواست و پاڵنه‌ره‌كانی، تاوانێكی گه‌وره‌ن دژ به مرۆڤایه‌تی و پێویسته هه‌موو رێڕه‌وێك بۆ به‌رگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێته‌به‌ر.