سالحی: ئێران ئه‌مسال دوو وێستگه‌ى دیكه‌ى ئه‌تۆمی به یارمه‌تی رووسیا دروست ده‌كات
سالحی گوتیشی سێ تا چوار ساڵی دادێ چالاكی وه‌رشه‌ى ئه‌و چوار وێستگه‌یه به خۆوه ده‌بینن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌باس عه‌راقچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وى ئێران و گه‌وره وتووێژكاری ئه‌تۆمی گوتی هه‌ر یه‌ك له رووسیا و چین رۆڵێكی پۆزه‌تیڤ و بنیاتنه‌رانه‌یان گێڕا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ى ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه.
دڵنیایی خۆیشی ده‌ربڕی كه پێوه‌ندی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ل ئه‌و دوو وڵاته‌دا پاش رێككه‌وتتنامه‌كه زۆرتر په‌ره‌ده‌سێنێت.