سزاى له‌سێداره‌دان بۆ یوسف قه‌رزاوی و فه‌یسه‌ڵ قاسم ده‌رچوو
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه سایتی”سیریاستێپس” بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی هانی ڕژاندنی خوێنی سورییه‌كانیان داوه، ڕابه‌رایه‌تی هاندانی تایفی‌یان كردووه له‌نێوان سورییه‌كاندا، باربووی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیشیان كردووه.
هه‌روه‌ها له‌بڕیاره‌كانی دادگادا، تۆمه‌تی تریش دراوه‌ته پاڵ تۆمه‌تباره‌كان،له‌چه‌شنی: تێوه‌گلان له به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی له‌سوریاو، فه‌رمان ده‌ركردن بۆ ئه‌و ڕێكخراوانه تاكو جۆره‌ها كرده‌وه‌ی كوشتن وبڕین ئه‌نجام بده‌ن، گورز له ژێرخانی پێكهاتنی نه‌ته‌وه بوه‌شێنن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیاوازی و هاندان بۆ كوشتنی تایفی،له‌ڕێی به‌كارهاوردنی بڵندگۆی كه‌ناڵه فه‌زاییه‌كانه‌وه”.
هه‌روه‌ها دادگاكه پێداگری كردووه له‌وه‌ی: ” سه‌لمێنراوه كه ئه‌و تۆمه‌تبارانه، كۆمه‌كی داراییان ڕه‌وانه كردووه بۆ چه‌كداره‌كان، جگه‌له‌وه‌ش خواردن وچه‌كیان بۆ ناردوون. له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ئاشوبه‌وه، جه‌زیره و عه‌ره‌بیه‌و ویساڵ و سه‌فا، هه‌ستاون به بره‌ودان به‌كاره تیرۆریستییه‌كان، ئه‌وه‌ش واده‌كات تۆمه‌تی بره‌ودان به‌وكارانه‌یان به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها دادگاكه بڕیارێكی بۆ به‌تاوانبار ناساندنی فه‌یسه‌ڵ موئه‌یه‌د قاسم ده‌ركردووه، به‌هۆی ڕۆڵی ئه‌و له‌باربووكردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا، هه‌روه‌ك تاوانی هۆنینه‌وه‌ی پیلانی دراوه‌ته پاڵ له‌لای وڵاتێكی بیانی، تاكو هانی بدات بۆ ده‌ستكردن به كاری دوژمنكارانه له‌دژی سوریا. هه‌روه‌ها هه‌واڵی درۆی بڵاوكردۆته‌وه، ڕه‌نگه هه‌واڵه‌كان ببنه هۆی لاوازكردنی سایكۆلۆژیای نه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی “تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ” له 23/حوزه‌یرانی ڕابردوودا، ئه‌و دادگایه به‌پێی مه‌رسومی ژماره 22 له‌ساڵی 2012دا دامه‌زرێنراوه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی: ئه‌م دادگایه جێگه‌ی دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی گرتۆته‌وه. به‌ڵام كتومت له‌و ده‌چێت. ئه‌میش دادگایه‌كی تێكه‌ڵه زو پێكهاتووه له‌دادوه‌رانی مه‌ده‌نی وسه‌ربازی. تۆمه‌تبارانی مه‌ده‌نی وسه‌ربازیش دادگایی ده‌كات.
به‌پێی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و دادگایه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تاكو كۆتایی مانگی 5/2015، نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌یسی نینیوه، له‌و كه‌یسانه‌شدا 700 فه‌رمانی له‌نێوان له‌سێداره‌دان وزیندانی كردن‌دا ده‌ركردووه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌دوا بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ” ئه‌و سزایانه‌ی ده‌ری كردوون، ناگه‌نه ئاستی سزای یاسایی یان دادگه‌رانه. بۆیه به‌پوچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن. دادوه‌ره‌كان وئه‌وانه‌ی گلاون له‌ده‌ركردنی ئه‌و سزایانه‌وه، به‌رپرسن له‌ئه‌نجامی حوكمه‌كانیان”.
باسنيوز