له 24 كاتژمێری رابڕدوودا؛ 3 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی لیبی له خنكان رزگاركران
له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی سیسیلیا باشووری ئیتاڵیا، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته دوێنێ ؛ پازده داوای هاوكاری بۆ به‌هاناچوونه‌وه پێ گه‌یشتووه، ئه‌و داواكارییانه له دووری چل و پێنج میلی ده‌ریایی كه‌ناراوه‌كانی لیبیاوه ئاراسته كراون، ئاژانسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داواكارییانه ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌نجامدا و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزی ده‌ریایی ئه‌ڵمانیا، ئیرله‌ند، به‌ریتانیا و ئیتالیا به‌شداربوون.