دی میستۆرا له به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه
رۆژنامه‌ی "Daily best"ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه ستیڤان دی میستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له جنێف جه‌ختی له رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سوریا بڕه‌خسێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دی میستۆرا پێیوابووه كه فشاری سه‌ربازی پێویست له‌سه‌ر زه‌وی له‌ڕێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نابێت، به‌ڵكو له‌ڕێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌بێت و پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕێنێت كه چه‌ند ئه‌ندامێكی رێگرن.
رۆژنامه‌كه بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا كرد، به‌ڵام وته‌بێژه‌كه زانیارییه‌كانی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، هاوكات پشتڕاستیشی نه‌كردووه‌ته‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی دی میستۆرا ناتوانێت سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فدانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات، لێدوان بكات.
لای خۆیه‌وه مونا ئه‌لجوندی سه‌رۆكی رێكخراوی "متحدون من أجل سوریا" كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جنێف بووه، جه‌ختی له گۆڕینی هه‌ڵوێستی دی میستۆرا كرده‌وه كه له شوباتی رابردوودا پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریای ده‌كرد و له ئێستادا باس له‌وه د ه‌كات كه به‌بێ فشاری سه‌ربازی، سه‌رۆكی سوریا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
خه‌ندان