له حه‌سه‌كه شه‌ڕوپێكدادانى توند له نێوان هێزه‌كانى رژێمى سوریا و تیرۆریستانى داعش ڕوویداوه
به‌پێی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ، ئه‌م شه‌ڕه‌ى نێوان سوپای رژێم و داعش له باشووری شاری حه‌سه‌كه به‌رده‌وامه و فرۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێم به توندی تیرۆریستانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌وڵێك بۆ وه‌ستاندنی پێشره‌وه‌ییه‌كانیان .
له‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامداوه و ته‌نها یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دوورن. له هێرشه‌كانیان تیرۆریستانی داعش ده‌یان ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراویان به‌كار هێناوه .
به‌پێی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تا ئێستا شه‌روپێكدادانه‌كانی سوپای رژێم و تیرۆریستانى داعش كوژرانی حه‌فتاو یه‌ك سه‌ربازی رژێم و نزیكه‌ی په‌نجاو نۆ چه‌كداری تیرۆریستی داعشی لێكه‌وتۆته‌وه .