كۆشكى سپى: ڕ‌ژێمى سوریا، له قازانجى داعش ناوچه‌كان بۆردومان ده‌كات
گوته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌شێكی تری گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ڕژێمی ئه‌سه‌د له پاشه‌كشه‌دایه و گرووپه‌كانی توندڕه‌و له پێشڕه‌ویدان، بۆیه ئه‌مریكا پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت و ڕێگه‌خۆش بكرێت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسی و كۆتاییهێنان به توندوتیژی.
جۆش ئه‌رنست ئاشكراشی كرد ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وه رێگایه‌كی دوور و درێژ پێویسته بۆ چاره‌سه‌ریی .له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماری هارف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌واڵى ئه‌وه هه‌یه كه رژێمی ئه‌سه‌د بۆ پشتگیریكردن له داعش له نزیك حه‌له‌ب، بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كات و ئه‌و كارانه هێمای ئه‌وه‌یه كه ڕژێم له هه‌وڵدایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، پێگه‌ی داعش به‌هێزتر بكات.