پێنتاگۆن: ئێران درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان و پشتگیرى تیرۆر ده‌دات
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا پێنتاگۆن روونیكردۆته‌وه كه ئێران به به‌شێك له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه پابه‌ندبووه له رووى كه‌مكردنه‌وه‌ى چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان، به‌ڵام له‌باره‌ى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى موشه‌كى بالیستیكى، كه هه‌لگرى بۆمبى ئه‌تۆمیه، درێژه به چالاكییه‌كانى ده‌دات .
له به‌شێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه‌ى پێنتاگۆن ئاماژه به هه‌رشه‌كانى ئێران له گه‌رووى هورموز كراوه و تێیدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئێران به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵى كۆنترۆل كردنى گه‌رووى هورموز ده‌دات.
له باره‌ى پشتگیریكردنى تیرۆریش، راپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به پشتگیریكردنى نهێنى تاران له تیرۆریزم كردووه و هێزه‌كانى سوپاى پاسدارانى وه‌ك نمونه هێناوه‌ته‌وه كه له به‌حرێن و سووریا و عێراق و لوبنان درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.