داعش له‌دژی حه‌ماس ئیسرائیل ده‌ورووژێنێت
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی دیارینه‌كراوی ناوچه‌ی خان یونس له‌باشوری كه‌رتی غه‌ززه به‌ڵام هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه. ئه‌م هێرشانه‌ش له‌وه‌ڵامی كه‌وتنه‌خواره‌ی چه‌ند موشه‌كێكدا له‌نشینگه‌ی نتیفوت له‌باكوری عه‌سقه‌لان.
سوپای ئیسرائیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌ند هێرشێكی كردووه‌ته سه‌ر سێ پێگه له‌كه‌رتی غه‌ززه‌و حه‌ماسیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه له‌ئه‌ستۆده‌گرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه فه‌له‌ستینییه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه كه هێرشه ئیسرائیلییه‌كان پێگه‌ی حه‌تینی سه‌ربه كه‌تیبه‌كانی قه‌سامیان له‌باكوری خۆرئاوای خان یونس و پێگه‌ی عوبه‌یده له‌ناوه‌ندی كه‌رتی غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و موشه‌كانه راگه‌یاند كه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كران. گروپێكی سه‌له‌فیی توندڕه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، داعش ئه‌و موشه‌كانه‌ی وه‌ك تۆڵه‌سه‌نده‌وه له حه‌ماس ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كردووه چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك لایه‌نگرانی، له‌میانه‌ی ته‌قه‌كردنێكدا له غه‌ززه، به‌ده‌ستی حه‌ماس كوژرابوو.
خه‌ندان