سەرۆكی میسر عەبدولفتاح ئەلسیسی ، یوسرا و ئیلهام شاهین ده‌بات بۆ ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی میسر، به رۆژنامه‌ی "قودس عه‌ره‌بی" رگه‌یاندووه :" له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده‌كان بانگهێشتكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی كه بڕیاره سبه‌ینێ 3ی حوزه‌یران سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكات".
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌ی ئاكرا كردووه، كه هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د سوبحی و عزه‌ت عه‌لایه‌لی و یوسرا و ئیلهام شاهین، هاوڕێیه‌تی سیسی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه سیسی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا چاوی به ئه‌نجیلا میركڵ، راوێژكاری ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی تر ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانی نێوان به‌رلین و قاهیره ده‌كات.
یوسرا و ئیلهام شاهین و عزەت عةەلايلى و محەممەد سوبحى، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسرن كه له فلیمدا به‌شدارییان كردووه و رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه.
خەندان