ئەنتەرپوول بە دوای قەرەزاویدا دەگەڕێ

 ئەنتەرپوول بە دوای قەرەزاویدا دەگەڕێ
پۆلیسی نێودەوڵەتی کە بە (ئەنتەرپوول) ناسراوە، بانگخوازی ئیسلامی، کە سەرۆکی یەکیەتیی زانایانی موسوڵمانانی جیهانیشە(یووسف قەرەزاوی) خستووەتە نیو لیستی داواکراون.
لە ڕاپۆرتی ئەنتەرپوولدا هاتووە کە، (یووسف قەرەزاوی)، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی میسڕ و هاوکات قەتەریشە، بە تۆمەتی هاندان و هاوکاریکردنی کوشتنی بە مەبەست، هاوکاریکردنی زیندانیان لە ڕاکردنیان و سووتاندن و پشێوی نانەوە و دزی، لە لایەن دەستەڵاتدارانی میسڕەوە داواکراوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی داوە کە، هەر کەس زانیاریی لەسەر (قەرەزاوی) هەیە، پۆلیسی ناوچەکەی خۆی لی ئاگادار بکاتەوە.






KDP.info
Top