حوسنی موباره‌ك و كوڕه‌كانی بێ‌تاوان ده‌رچوون
دادگای تاوانه‌كانی قاهیره، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود كامیل ره‌شیدی راوێژكاری یاسایی، له‌سه‌ر تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران، حه‌بیب عادلی وه‌زیری به‌رگری پێشووتری میسڕ و شه‌ش هاوكاره‌كه‌ی، بڕیاری بێ تاوانی له‌سه‌ر دان.
بابه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران، ماوه‌ی سێ ساڵه گه‌مرترین باسی نێو خه‌ڵكی میسڕه و ده‌یانه‌وێ ده‌رئه‌نجامی كۆتایی دادگا له‌و باره‌یه‌وه بزانن. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی دادگای قاهیره، بڕیاری بێ تاوانی به‌سه‌ر حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسڕ و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی عه‌لا و جه‌مال له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ڤیله‌كانی شه‌رمه‌شێك ده‌رچوو، هه‌روه‌ك چۆن له دۆسیه‌ی ناردنی غاز بۆ ئیسرائیل، بڕیاردرا موباره‌ت له‌وه‌شدا بێ تاوانه.
دوای ئه‌م بڕیارانه‌ی دادگای قاهیره، ئیخوانه‌كانی میسڕ ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان به جۆران شێوه، پۆلیسی میسڕیش تا ئێسته زیاتر له 200 لایه‌نگری ئیخوانی ده‌سگیر كردووه.