وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەستلەكاردەكێشێتەوە

 وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەستلەكاردەكێشێتەوە
چاك هیگل ، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (پنتاگۆن) بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ سیاسەتەكانی باراك ئۆباما ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە دەكرێت.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە هەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردووەتەوە كە چاوەڕوان دەكرێت رۆژی دووشەممە 24/11/2014 ئۆباما دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسند بكات.

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، هیگل لەژێر گوشای ئۆباما دەستی لەكاركێشاوەتەوە و تیمی ئۆباما پێیانوایە دەبێت لە دوو ساڵی داهاتوودا زۆرتر گونجاندن لەنێوان پنتاگۆن و كۆشكی سپیدا هەبێت و شەڕی دژی داعش پێویستی بە سەرکردایەتییەکی سەربازی جیاواز هەیە.

هیگل هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو كە هێرشە ئاسمانییەكان باشترین خەڵاتن بۆ حكومەتەكەی ئەسەد.




رووداو
Top