پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تونس ده‌ستیپێكرد
له یازده هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگداندا له سه‌رتاسه‌ری تونس زیاتر له پێنج ملیۆن هاوولاتی تونسی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی به كاتی تونس ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره به كۆتا دێت .
ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان له تونس رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئه‌م هه‌لبژاردنه راده‌گه‌یه‌نن . له‌و پرۆسه‌یه بیست و دوو كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له وڵات‌دا دوای ئه‌وه‌ی پێنج له كاندیده‌كان له پرۆسه‌كه كشانه‌وه .