دەیڤد فلیپس: لەئێستاوە یەكەم دەوڵەتی راگەیەندراو كوردستان دەبێت

 دەیڤد فلیپس: لەئێستاوە یەكەم دەوڵەتی راگەیەندراو كوردستان دەبێت
راگری پەیمانگەی ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ لە زانكۆی كۆلۆمبیا لە ئەمریكا رایدەگەیەنێت، "لەئێستاوە یەكەم دەوڵەت كە رادەگەیەندرێت كوردستان دەبێت".

دەیڤد فلیپس، راگری پەیمانگەی ئاشتی و مافەكانی مرۆڤ لە زانكۆی كۆلۆمبیا كە سەر بە City University Of New Yorkـە رایگەیاندووە، کە "پێویستە ئەمریكا ستراتیژییەتی خۆی بەرامبەر كورد بگۆڕێ"، هەروەها داوای كرد، كە پارتی كر‌ێكارانی كوردستان لەنێو لیستی تیرۆر دەربهێندرێ و ئەمریكا پەرە بە پەیوەندییەكانی بدات لەگەڵ پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD و پشتیوانیش لە سەربەخۆی باشووری كوردستان بكات.

دەیڤد فلیپس باسی لەوەشكرد: "وەكچۆن رووداوەكانی ئەم دواییە كوردانی رۆژئاوا و پارتی كرێكارانی كوردستانی یەكخست، بەهەمان شێوە كوردی عێراقیشی نزیكخستەوە و یەكێتی كوردانی بەدیهێنا".

فلیپس قسەیەكی ئەردۆغانی بیرهێنایەوە، كە پێشتر گوتبووی "داعش چیبێت، پەكەكە-ش هەمان شتە، هەردوكیان تیرۆریستن" و لەو بارەیەوە گوتی: "بە بۆچوونی من ئەمە ستەمێكی گەورەیە لە كورد، ئێمە باش دەزانین توركیا لە دوای ساڵی 2012وە كاریگەریی زۆری لەسەر داعش و گرووپە جیهادییەكانی دیكە هەیە".








رووداو
Top