هۆڵه‌ندا 250 هه‌زار مریشكى تووشبووى ڤایرۆسى باڵنده له‌ناو ده‌بات
به‌رپرسێكى ڕێكخراوى خۆراك و داوو ده‌رمانى هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند: به به‌كارهێنانى گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن؛ ئه‌و مریشكانه‌ى هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌ن له‌ناو ده‌به‌ین و هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین كه پێش له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه بگرین.
هاوكات كۆمیسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بڵاوى كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه كه له جۆرى ئێچ پێنج ئێن هه‌شته ؛ ڕێكارێكى ته‌ندروستى ده‌گرێته‌به‌ر.كاردانه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى كۆمیسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بریتین له (قه‌ده‌غه كردنى فرۆشتنى مریشك و كه‌ل و په‌له‌كانى تایبه‌ت به مریشك له ناوچه جیاجیاكانى هۆڵه‌ندا بۆ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى تر؛ كه ئه‌و ڤایرۆسه‌یان لێ بڵاو بووه‌ته‌و