ئه‌مه‌ریكا، 5 پلانی سه‌ربازیی له دژی سووریا، برده به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران
ژه‌نه‌ڕاڵ مارتین دیمپسی، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، پلانه ئاماده‌كراوه‌كانی واشنگتۆنی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له دژی رژێمی سووریا، خسته به‌رده‌م كۆمیته‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس، دوو پلان بریتییه له مه‌شق پێكردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گه‌یاندنی زانیاریی سه‌ربازی، یان به‌كارهێنانی هه‌زاران سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ هێرش كردن و كۆنترۆڵ كردنی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌عس.
هه‌روه‌ها، راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین، راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئاشتی یان رێڕه‌وێك بۆ یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی سڤیل، یان هێرشی كۆنترۆڵكراو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی سوپای سووریا، 3 پلانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
ژه‌نه‌ڕاڵ دیمپسی پلانه‌كانی به هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و تێچووی هه‌ر پلانێك، خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران و رایگه‌یاندووه بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه، بڕیارێكی سیاسییه و له ده‌ست رێبه‌رانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكادایه.