خۆپیشاندان له‌ قاهیره‌، 30 بریندار و كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌

خۆپیشاندان له‌ قاهیره‌، 30 بریندار و كوژراوی‌ لێكه‌وته‌وه‌
له‌ درێژه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ نه‌یاران و لایه‌نگرانی‌ سه‌رۆكی‌ له‌ كار لادراوی‌ میسر، دوێنێ‌ له‌ مه‌یدانی‌ ته‌حریری‌ قاهیره‌، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر یه‌كتر و لانیكه‌م 30 كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ ره‌سمیی‌ میسر، خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك مه‌یدانی‌ ته‌حریر به‌ گژ یه‌كتردا چوونه‌ته‌وه‌ و لانیكه‌م 4 كه‌س كوژراون و 26 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ فرانس پرێس، لایه‌نگرانی‌ محه‌مه‌د مورسی‌، سه‌رۆككۆماری‌ له‌كار لادراو، هه‌وڵیانداوه‌ نه‌یارانی‌ مورسی‌ له‌ مه‌یدانی‌ ته‌حریر ده‌ربكه‌ن و مه‌یدانه‌كه‌ بگرن، كه‌ پۆلیس رێگه‌ی‌ نه‌داون.

هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی‌ بیابانی‌ سینا، پێكدادانی‌ سه‌ربازیی‌ چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌كان، دوێنێ‌ 6 كوژراو و 11 برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
Top