بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له چین سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 6.6 به پێوه‌ری ریخته‌ر، سه‌عات 7:45ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كاتی په‌كین، شاری دینگ ژیی له هه‌رێمی گینسۆ هه‌ژاند و زیانی به 5 هه‌زار و 600 ماڵ گه‌یاند و 380 بینای به ته‌واوی وێران كرد.
ناوه‌ندیی جوگرافیایی ئه‌مه‌ریكا، هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به 5.98 و له قووڵایی 9.8 كیلۆمه‌تریی زه‌وی خه‌مڵاندووه به‌ڵام ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ی چین رایگه‌یاندووه بوومه‌له‌رزه‌كه 6.6 و له قووڵایی 20 كیلۆمه‌تریی زه‌وی بووه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌تا دووری 400 كیلۆمه‌تریش هه‌ست پێكراوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رووی زه‌وییه‌وه نزیك بووه، ئه‌گه‌ری وێرانی و قوربانییه‌كی زۆری هه‌یه. ناوچه‌ی دینگ ژی نزیكه‌ی 3 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه.