ئه‌ورووپا بڕیار له‌سه‌ر تیرۆریست بوونی حیزبوڵا ده‌دات
دیپلۆماتكارێكی ئه‌ورووپایی به بی بی سی گوتووه ئه‌م بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌خرێته به‌ر باس، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه نه‌درێت.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره هاوده‌نگن، به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی پێشنیاره‌كه ده‌ڵێن جیاكردنه‌وه‌ی لقی سه‌ربازی و سیاسیی حیزبوڵا ئه‌سته‌مه و ئه‌م بڕیاره بارودۆخی لوبنان ئاڵۆزتر ده‌كات.
ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێكی گه‌شتیاری له‌لایه‌ن حیزبوڵای لوبنان و كوژرانی 6 گه‌شتیاری ئیسرایلی له بولگاریا له ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها به‌شداریی چه‌كدارانه له قه‌یرانی سووریا و پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌ورووپای له‌م بڕیاره نزیكتر كردووه‌ته‌وه.