فیلیپ، وەك حەوتەمین پاشای بەلجیكا تاجی پاشایەتی لە سەری دادەنێت

 فیلیپ، وەك حەوتەمین پاشای بەلجیكا تاجی پاشایەتی لە سەری دادەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 21 تەمووز كە هاوكات لە گەڵ رۆژی نیشتیمانی وڵاتی بەلجیكا، پاشای نوێی تاجی شا لە سەری دادەنێت.
ئالبرتی دووم، دوای 20 ساڵ بە شێوەیەكی فەرمی لە تاج و تەختی شاهانە دەست دەكێشێتەوە و تاجی سەری رادەستی شازادە فیلیپ دەكات تا وەكو حەوتەمین پاشای بەلجیكا لە شوێنی باوكی لە سەر تەختی شاهانە دابنیشێت. بەلجیكا تا كۆتاییەكانی ساڵی 2011 بە شێوەیەكی یەكسان بە بێ بوونی حكوومەت بەرێوە دەبردرا و پێوانەی بێ دەوڵەتبوونی شكاند. هۆكارەكی ناكۆكییەكانیش، بۆ پارتە فەرەنسی، ئەڵمانی و هۆلەندییەكان دەگەڕایەوە. هەر چەندە لە سیستەمی فیدرالی بەلجیكا دەسەڵاتەكان لە دەستی سەرۆك وەزیران و حكوومەتە، بەڵام چەند ئیمتیازاتێكیش لە دەست شا فیلیپ پاشای بەلجیكاو هاوسەرەكەی شاژن \"پائۆلا\"" دا بوو، تا لەو رێگەیەوە بۆشایی ناسنامە و زمان لەو وڵاتەدا پر بكرێتەوە.









EURO NEWS"
Top