سوریا.. ١٢٠٠ چەکداری حزبوڵڵای لوبنانی بەشداری شەری حمس دەکەن

سوریا.. ١٢٠٠ چەکداری حزبوڵڵای لوبنانی بەشداری شەری حمس دەکەن
21ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لەبەردەوامی ئاڵۆزی و شەروپێکدادانەکان دا لە سوریا چەند چالاکوانێک رایانگەیاند: بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنەوە لەناوچەی خالیدیە لە شاری حمس ١٢ کەسی سەر بەھێزەکانی حکومەت کوژراون، ھاوکات بۆردومانەکانی حکومەت بۆ سەر ناوچەکانی قابون و چەند ناوچەیەکی تری دیمەشقی پایتەخت بەردەوامە.
لەلایەکی تریشەوە سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاندووە کە، زیاتر لە ١٢٠٠ چەکدار لەلایەن حزبوڵای لوبنانیەوە نێردراونەتە شاری حەلەب بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی حکومەت لەو ناوچەیەدا. جێی ئاماژەیە رۆژی ھەینی خۆپیشاندان لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ئەدلەب و حەمات و حەسەکە و دەیرەزور لە دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو دەستێوەردانەکانی حزبوڵای لوبنانی بەرێوەچووە کە تیایدا خۆپیشاندەران داوای ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و روخانی حکومەتی سوریایان کردووە.
تۆری سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندوە بەھۆی بۆردومان و شەروپێکدادانەکانەوە دوێنێ لەچەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا ٨٠ کەس کوژراون.
Top