وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى میسر رایگه‌یاند كه ئه‌وان نیازیان نییه جیهاد له‌سووریا رابگه‌یه‌نن
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر رایگه‌یاند كه ئامارى رووداوه‌كانی رۆژى هه‌ینی له‌سه‌رانسه‌رى میسر له قاهیره‌و جیزه‌و غه‌ربییه‌و دقهه‌لییه سێ كوژراو‌و 34 بریندار بوو، هاوكات له گۆڕه‌پانی سیدی جابر له ناوچه‌ى سپۆرتینگ له شارى ئیسكه‌نده‌ریه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان نه‌یاران و لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمیندا رووى دا‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگى به ئاسمانی گۆڕه‌پانه‌كه‌دا خولانه‌وه.
له ده‌قهلیه‌یش له رێپێوانێكی لایه‌نگرانی مورسیدا چوار ئافره‌ت كوژران و 200 كه‌سی دیكه له شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ دانیشتوواندا برینداربوون، له‌شارى عه‌ریشیش چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له ماڵێك كرد‌و له ئاكامدا سێ كه‌س كوژران، هاوكات دانیشتووانى شاره‌كه خۆپیشاندانێكان سازدا‌و داوایان له سوپا‌و پۆلیس كرد كرده‌ى سه‌ربازی دژ به چه‌كداره‌كان له‌سینا ئه‌نجام بده‌ن.