ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی به‌ئومێده‌وه رێگای گرتۆته‌به‌ر‌و هیوادارین پشتگیری لێبكه‌ن. ئه‌م لێدوانەی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانی وڵاته‌كه‌یدا‌و تێدا رایگەیاندووە: نزیكه‌ی 7 مانگه هه‌واڵی کوژرانی ڕۆڵه‌كانمان نه‌هاتووه ، میلله‌ت نابێته قوربانی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌هه‌وڵی رێگریكردن له‌پرۆسه‌كه ده‌ده‌ن. وەک رۆژنامەی حوریەت بڵاویکردۆتەوە ئەردۆغان لەو کۆبوونەویەدا رایگەیاندووە : هیوادارین فیتنه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ندێك لایه‌ن كارنه‌كاته‌سه‌ر ئێوه، چونكه ئه‌م پرسه، ئاڵوگۆڕ‌و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نییه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ. لەلایەکی دیکەوە موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆنسه‌ی كه‌جه‌كه‌و سه‌رۆكی هێزی سه‌ربازی هه‌په‌گه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا نامه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان گه‌یشتۆته ده‌ستمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌گه‌یشتایه‌ته ده‌ستمان، ئه‌وا پرسه‌كه رووبه‌ڕووی وه‌ستان ده‌بۆوه. موراد قه‌ره‌یلان ئەوەشی خستەروو : کە هێزه‌كانمان بڕیاری نوێیان له‌ئۆجه‌لانه‌وه سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌كه وه‌رگرتووه، سه‌ركردایه‌تیشمان بڕیاری به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پڕۆژه‌ی ئاشتی و ئازادی داوه كه له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه ده‌ستپێكی بۆكراوه، قەریلان هەرەوەها رایگەیاند : ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك تێبگه‌ن له‌بڕیارو نزیكبونه‌وه‌مان بۆ پڕۆسه‌كه، چونكه له‌دوای سه‌ری ساڵه‌وه په‌كه‌كه به‌رپرسیارێته‌كانی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرسه‌كه جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌تی تورك، به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌نگاوه‌كانی ئێمه خه‌ریكی كاری جیاوازن بۆ پڕۆسه‌كه..