سوپاسالاری بەریتانیا: پێویستە وەکو ئەوەی لە لیبیا ئەنجاممان دا, لێدانی ئامانجە سەربازییەکان لەسوریا دووبارە بێتەوە

سوپاسالاری بەریتانیا: پێویستە وەکو ئەوەی لە لیبیا ئەنجاممان دا, لێدانی ئامانجە سەربازییەکان لەسوریا دووبارە بێتەوە
سەرۆکی سوپاسالاری بەریتانیا بە رۆژنامەی تەلیگرافی راگەیاند, بەتەنیا قەدەغەکردنی فڕین لە سەر بەشێکی خاکی سوریا بەبێ ھاتنی سوپا و کۆنترۆڵکردنی زەوی, سودی نییە, وتیشی, پێویستە ئەو کارە بکەین ھەروەکو لە لیبیا ئەنجاممان دا, ئەویش ئامانجە سەربازییەکان لێبدرێت.
سەرۆکی سوپاسالاری سوپای بەریتانیا کە کارەکانی کۆتایی پێھاتووە و ئەمڕۆ خانەنشین دەبێت وای بۆدەچێت, ئەو ناوچانەی ئۆپۆزسیۆن داوای دژە فڕینی دەکات دەبێت سوپای چەکداری تێدابێت بۆ ئەوە یارمەتیدەربێت تاکو دەسەڵاتی ئێستا بڕوخێنێت.
وتیشی: پێویستە ئەو کارە بکەین ھەروەکو لە لیبیا ئەنجاممان دا ئەویش لێدانی ئامانجە سەربازییەکانی سەر زەوی بوو, دەبێت بەرگرییە ئاسمانییەکان لەناو ببرێت.
جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ناوچەی کۆنترۆلکراو لەسەر زەوی ھەبێت و تانک و زریپۆشەکان لەناوببرێن.
وتیشی: ئەگەر دەتانەوەێ لایەنی دارایی سەربگرێت کە ھەندێک داوای دەکەن, دەبێت ئامانجەکان لەسەر زەوی بپێکن, ئینجا شەڕ کردن ئەگەر ئەوەیان دەوێت.
نەبوونی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی و بەربڵاوی ھێز و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وا دەکەن چارەسەری سەربازی قورس بێت.
بەریتانیا لەو وڵاتە گەورانەیە داوای رۆیشتنی بەشار ئەسەد دەکات و بەڵێنی داوە کەرەستەی پێویست بە چەکدارانی سوریا بکات بۆ ئەوەی لەھەر ھێرشێکی کیمیاوی بپارێزرێن.
Top