گاردیان: لابردنی مورسی په‌یامێك بوو بۆ ئه‌ردۆغان
\""گاردیان\"" له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا بۆ ڕه‌وشی میسر و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ڵێت بڕیاری وه‌لانانی (مورسی) به‌و شێوازه كوده‌تاییه‌ی كه بینرا، به ته‌نها ڕه‌وشی میسر ئاڵۆز ناكات، به‌ڵكو په‌یامێكی زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه \""مورسیانه\"" ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و گوێ له ده‌نگه ناڕازییه‌كان ناگرن.
له‌و میانه‌یه‌یشدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م ڕووداوه په‌یامێكی توندوبه‌هێزه بۆ سه‌ركرده‌كانی پارتی \""دادوگه‌شه‌پێدان\""ـی ده‌سته‌ڵاتدار له توركیادا، به تایبه‌تیش سه‌رۆكی حزكه و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆعان) كه هه‌میشه و به ئێستایشه‌وه پاڵپشتی گه‌وره‌ی له (مورسی) كردووه، له‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له كاردانه‌وه‌كانیدا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌كات و هه‌ڵه‌كانی (مورسی)ـیش دووباره نه‌كاته‌وه.
بابه‌ته‌كه به ناونیشانی \"" كودەتا سەربازییه‌كه‌ی لە میسر، هۆشداری بوو بۆ توركیا، ئایا ئەردۆغان گوێی لێ دەگرێت؟\"" بڵاو كراوه‌ته‌وه و له درێژه‌یدا ده‌ڵێت نابێت (ئه‌ردۆغان) مه‌سه‌له‌كه به‌ره و ئاقارێكی ئاینیی ببات و وه‌های لێ بكات كه ده‌نگه ناڕازییه‌كان به ده‌نگی ناڕازیی له ئیسلام وێنا بكات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئۆپۆزسیۆنی میسر، ئۆپۆزسیۆنی ئیسلام نه‌بوون، بەڵكو بەهەڵستكاری سیاسەتەكانی (مورسی) بوون، كه به‌شێكی به‌رچاو له ئیسلامییه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون."