محه‌مه‌د مورسی به‌تۆمه‌ی هه‌ڵهاتن له گرتوخانه له ساڵی 2011 دادگایی ده‌كرێت
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فه‌رمى میسر بڵاوى كرده‌وه، نۆزده سه‌ركرده‌ى ئیخوان موسلیمین له به‌رامبه‌ر پرسى شكاندنى گرتووخانه‌ى دۆڵى نه‌تروون له رۆژانى سه‌ره‌تاكانى شۆڕشى بیست و پێنجى یه‌نایه‌رى ساڵى دوو هه‌زارو یازده كه تێدا بووه هۆى رووخانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى حوسنى موباره‌ك سه‌رۆكى میسر تۆمه‌تبار كراون و له ئێستاشدا هیشام به‌ره‌كات دادوه‌رى گشتى بڕیارى دا ئه‌و پرسه‌یه ڕه‌وانه‌ى دادوه‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناو وه‌زاره‌تى داد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌ره بتوانێت بێ لایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه‌یه بكات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تا ئێستا مورسى له شوێنێكى نه‌ناسراو ده‌ست به‌سه‌را.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ناوخۆى میسر ئاشكرایان كرد، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تووندڕه‌وى نه‌ناسراو له شارى ره‌فحى باكوورى نیمچه دوورگه‌ى سینا هێرشێكى چه‌كدارییان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه‌كانى سوپاى میسر ئه‌نجام دا‌و له ئاكامدا حه‌وت كه‌س به سه‌ختى برینداربوون كه شه‌شیان سه‌ربازى میسرن.