توركیا..هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتێكی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی دەستپێكرد

توركیا..هێزەكانی پۆلیس هەڵمەتێكی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی دەستپێكرد
1٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- هێزەكانی پۆلیسی توركیا دەیان خۆپیشاندەری بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی توندوتیژیی دەستگیركرد. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە شاری ئەستەنبۆڵ سیی كەسی دەستگیركردووە بە تۆمەتی ئەوەی كە لە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لەهەمبەر پرۆژەیەكی پارگی گەزی توندوتیژییان ناوەتەوە . شایانی باسە كە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە و دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی لە ئیستانبۆڵ ئەمە هەڵمەتی پێنجەمی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانە كە تا ئێستا بە دەیان خۆپیشاندەر بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون.
Top