نەتەوەیەكگرتوەكان: مانگی 5 هەزار كەس لەسوریا دەكوژرێت

نەتەوەیەكگرتوەكان: مانگی 5 هەزار كەس لەسوریا دەكوژرێت
1٧ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- نەتەوەیەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت: مانگانە هەزاران كەس لەسوریا دەكوژرێن و قەیرانی ئاوارەكانی ئەو وڵاتەش بەخراپترین دادەنرێت لەدوای قەیرانی رواندا لەساڵی 1994ەوە. لێپرسراوانی نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا رایانگەیاند: مانگی 5 هەزار كەس لەسوریا دەكوژرێت و داوایان كرد رێوشوێنی یەكلاكەرەوە بگیرێتەبەر بۆ وەستاندنی شەڕی سوریا كەبەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار كەس بونەتە قوربانی. لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گوتێرس كۆمسیاری باڵای پەنابەران ئاشكرایكرد: بەهۆی بەردەوامی توندوتیژییەكانەوە، رۆژانە نزیكەی شەش هەزار كەس لە سوریا ئاوارە دەبن و تائێستاش نەتەوەیەكگرتوەكان ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارەی سوری لەوڵاتانی ناوچەكە تۆماكردووە.
Top