ڕۆژنامەی وەفد: ئیخوانەکان پلانیان هەبوو میسر بەسەر چەند ئەمارەتێکی ئیسلامیدا دابەش بکەن
سەروەت جەودە کە هاوکات پسپۆڕی ستراتیژییە، ڕوونی کردەوە، 8 ملیار دۆلار بۆ جێبەجێکردنی ئەمارەتی ئیسلامی دابین کراوە کە سنوورەکەی لەگەڵ غەززە تا عەریش دەبێت، هاوکات 10 ملیار دۆلار بۆ دامەزراندنی ئەمارەتێکی دیکەی ئیسلامی لە باشووری سینا، ئاماژەیشی دا کە ناوچەی باشوور تا هێڵی \"ئەلیف\"" بۆ ئیسرائیل دەبێت لەبەرانبەردا بەشێک لە نەقەب بۆ ئیخوان و لە ناوچەی \""ئەلف\""ـیشەوە تا \""رڕس محمد\"" پێوەست دەبێت بە هێزە فرەڕەگەزەکان.
ئەو بەرپرسەی پێشووی هەواڵگریی میسری ئاماژەی دا، پلانەکە بە پڕۆژەی هەرێمی قەناتی سویس ڕاگەیەنرا، پلان هەبوو بۆ لکاندنی مەتروح و وادی جەدید بە هەرێمی بەرخە لە لیبیا تا ببێت بە ئەمارەتێکی ئیسلامی، بەڵام نەیتوانی بۆرسەعید و سویس دابەش بکات، چونکە دەیزانی کە گەلەکەی بە سروشتی خۆیان بەرگریکارن و ئەستەمە دەستیانبەسەردا بگیرێت.
زیاتر ڕوونی کردەوە، ناوچەی عالەمەین تا باکووری ئەسیوت، ئەمارەتێکی ئیسلامی دەبێت؛ باشووری ئەسیوتیش دەوڵەتی قیبتی دەبێت. جەودە دەڵێت، هاوکات ئیخوانەکان پلانیان هەبوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەوبی لە ناوچەی نەوبە تا دەگاتە باشوور.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕەستراتیژییە، ئەمەریکا ئەو بڕەپارەیەی کە داویەتی بە ئیخوان نەخراوەتە سەر بودجەی گشتی و گەنجینەی دەوڵەتی میسرییەوە، بۆیە دەپرسێت، ئەدی ئەو پارەیە بۆ کوێ چوو؟ بە ئاماژە بە سامانی سەرکردە لە ئیخوان، خەیرەت شاتر، دەدات و دەڵێت، شاتر سامانەکەی 8ملیار دۆلار بوو و پاش شۆڕش سامانەکەی گەیشتە 200 ملیار دۆر."