سوریا .. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ یه‌ك شه‌ممه گه‌یشته 126 كه‌س
هه‌روه‌ها روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند شه‌ڕوپێكدادانى توند له نێوان سوپاى رژێم و سوپاى ئازاد له گه‌ڕه‌كى قابونى شارى دیمه‌شق رویدا و 13 كه‌س كوژران و 100 خانه‌واده‌ش له‌ژێر گه‌مارى رژێمدان.
هه‌روه‌ها له حمس چالاكوانان سوپاى رژێمیان به ئه‌نجامدانى كوشتارگه‌یه‌كى نوێ له گوندى حسویه تۆمه‌تباركرد كه زیاتر له 20 كه‌س له دوو خانه‌واده كوژران و له نێویاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى وڵات روبه‌ڕوى بۆردومانى سوپاى رژێم بونه‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه.