نه‌تانیاهۆ: ئێران له به‌زاندنى هێڵى سوورى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نزیك بووه‌ته‌وه
نه‌تانیاهۆ گوتى: ئێران له په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بۆ پیتاندنى یۆرانیۆمى ئاست به‌رز به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش واى كردووه ئێران له به‌زاندنى هێڵى سوورى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى زۆر نزیك ببێته‌وه‌و، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له داهاتوودا ئێران به چه‌ند قۆناغێكێكى یه‌ك له دواى یه‌ك مووشه‌كى كێشوه‌ر بڕ وه‌به‌ربهێنێت كه له دواییدا ئه‌م كاره‌ش به‌ده‌ست هێنانى تواناى ئه‌تۆمى سه‌ربازى له‌لایه‌ن ئێرانی لێده‌كه‌وێته‌و و هه‌ر بۆیه نه‌تانیاهۆ هانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا كه ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان له پێناو نه‌هێشتنى به‌ده‌ست هێنانى تواناى ئه‌تۆمى سه‌ربازى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بخه‌نه گه‌ڕ.