پاكستان .. له هێرشێكى فرۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى دا 19 چه‌كدار كوژران
وه‌ك ئه‌و گه‌وره به‌رپرسانه‌ى پاكستان روونیان كرده‌وه، فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانێكى ئه‌مه‌ریكا هێرشێكى ئاسمانى چڕى بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى وه‌زیرستانى باكوورى پاكستان ئه‌نجام دا و دواتر به شێوه‌یه‌كى سه‌خت چه‌ند شوێن و پێگه‌یه‌كى چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كانى له‌و ناوچه‌یه بۆردوومان كرد و له ئاكامدا نۆزده چه‌كدار كوژران كه گومان ده‌كرێت دوو له چه‌كداره كوژراوه‌كان هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى بیانین.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له باشوورى رۆژئاواى پاكستان چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان چوار كامێۆنى به‌رهه‌ڵگرى سووته‌مه‌نیان سووتاند كه بۆ كۆمپانیایه‌كى چینى له‌و هه‌رێمه كاریان ده‌كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى روونى كرده‌وه، چوار كامیۆنه‌كه پترۆڵى هه‌ڵگرتبوو و له كاتى دسه‌ت به‌سه‌رداگرتنیان هه‌ر چوار كامیۆنه‌كه‌یان سووتاند.
هه‌ر چه‌نده هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له ئه‌نجامدانى رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌منى پاكستان ده‌ستى تۆمه‌تى له سووتاندنى ئه‌و چوار كامیۆنه بۆ چه‌كدارانى تاڵیبان و رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده درێژ كرد له‌وه‌ى ئه‌وان سووتاندنى ئه‌و چوار كامیۆنه‌یان سووتاندووه.