لەحەلەب دژی ئیسلامییە توندڕەوەكان خۆپیشاندان كرا

لەحەلەب دژی ئیسلامییە توندڕەوەكان خۆپیشاندان كرا
14ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە هاووڵاتیانی دوو شارۆچكەی حەلەب لە رۆژئاوای كوردستان لەدژی ئیسلامییە توندڕەوەكان خۆپیشاندانیان سازكرد. سەرچاوەكانی راشیانگەیاند كە بەهۆی بوونی گروپە چەكدارەكانی ئیسلامی لە شارۆچكەكانی منبەج و تەبو لە پارێزگای حەلەبی رۆژئاوای كوردستان چالاكییەكانیان چڕكردۆتەوە و بەوهۆیەشەوە خۆراك و كەل و پەلی پێویست ناگاتە هاووڵاتیان؛ ئەمەش جگە لە كوشتنی هاووڵاتیان بە تۆمەتی جیاجیا؛ ژمارەیەك لە مامۆستای ئایینی و چالاكی مەدەنیشیان دەستگیركردووە.

بەشداربوویەكی خۆپیشاندانەكە گوتی؛ بەهۆی ئەو گرژیانەی گروپەكانی سەربە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە و دەوڵەتی بە ناوی ئیسلامی عێراقی و شام خۆپیشاندانیان كردووە و داوای كرد كە ئەو گروپانە لە ناوچەكانیان بكشێنەوە.
Top