وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا دەستی لەكاركێشایەوە

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا دەستی لەكاركێشایەوە
14ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە هەواڵێکیدا بڵاوکرایەوە کە وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دەستی لەكاركێشایەوە،ئەمە سێیەم وەزیرە دوای رووداوەکانی 11ی سپتێمبەر دامەزراوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واسنتن پۆست کە لە بەرپرسێکی ئەمەریکی وەریگرتووە هاتووە كە جانت ناپۆلیتانۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكا دەستی لەكاركێشایەوە. لەلایەن خۆیەوە ناپۆلیتانۆ رایگەیاند كە بۆ خزمەتكردن لە سیستەمی زانكۆ دەچێتە ویلایەتی كالیفۆرنیا. ناوبراو سێیەمین وەزیری وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكایە كە لەسەردەمی دەسەڵاتی جۆرج بۆش و دوای كردەوە تیرۆریستییەكانی 11 سپتێمبەری2011دامەزراوە.
Top