مورسی به هاندانى كوشتن تۆمه‌تبارده‌كرێت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواكاری گشتی وتیشی، سه‌رقاڵی كاركردنین له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه وه‌كو سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران بكرێت، به‌ڵام ناوی سكاڵاكاریان رانه‌گه‌یاند.
به‌یاننامه‌كه روونیكرده‌وه: ئه‌و سكاڵایانه‌ی تۆماركراون، مورسی و هه‌ندێ كه‌سی دیكه به تاوانی هه‌واڵگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی بیانی بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وڵات، تاوانبارده‌كات، هه‌روه‌ها تۆمه‌تی كوشتن و هاندان له دژ خۆپیشانده‌رانیان خراوه‌ته‌پاڵ، له هه‌مانكاتدا هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مۆڵگه سه‌ربازییه‌كان و خستنه مه‌ترسی سه‌لامه‌تی وڵات و خاكه‌كه‌ی و زیانگه‌یاندن به ئابووری وڵات چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌یه.
به‌یاننامه‌كه ناوی هه‌شت كه‌سی ئیسلامی هێناوه، له نێویدا رێنوێنی گشتی ئیخوان موسلمین محه‌ممه‌د به‌دیع و جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری عیسام عره‌یان، رێنوێنی پێشوی ئیخوان مه‌هدی عاكف، هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د به‌لته‌جی و مه‌حمود غه‌زلان دوو سه‌ركرده‌ی ئیخوان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش سه‌فوه‌ت حیجازی و عیسام سولتان هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات رایگه‌یاند له نێو ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه به‌دیع عره‌یان داواكراوه، به تۆمه‌تی هاندانی توندوتیژی تۆمه‌تباركراوه.