بەریتانیا: تەقینەوەیەك لە نزیك مزگەوتێك لە شاری تیبتۆن روویدا

بەریتانیا: تەقینەوەیەك لە نزیك مزگەوتێك لە شاری تیبتۆن روویدا
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- تەقینەوەیەك لە نزیك مزگەوتێك لە ناوەڕاستی بەریتانیا روویدا و حكومەتی ئەو وڵاتەش دەڵێت: رووداوەكە تیرۆرستی بووە. سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرایكرد: تەقینەوەیەك لەنزیك مزگەوتێك لە شاری تیبتۆنی نزیك لە بێرمنگهام روویداوە. روونیشیكردەوە: تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە. هەر بەپێی سەرچاوەكە: تەقینەوەكە ئێوارەی رۆژی هەینی لە هێڵێكی لەكاركەوتووی شەمەندەفەر كە دەكەوێتە نزیك مزگەوتێكەوە ئەنجامدراوە. پۆلیسی بەریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە ئەو تەقینەوەیە كردەوەیەكی تیرۆرستیی بووە.
Top