دادگای سعودیە حوكمی زیندانیكردنی بەسەر 22 كەسدا سەپاند

دادگای سعودیە حوكمی زیندانیكردنی بەسەر 22 كەسدا سەپاند
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە چەكەوە، دادگای سعودیە سزای زیندانیكردنی بەسەر 22 كەسدا سەپاند. ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە: دادگایەكی شاری جەددە بە تۆمەتی تیرۆر و كاری هەواڵگرییانە و بازرگانیكردن بە چەكەوە، سزای زیندانیكردنی بەماوەی جیاجیا بەسەر 22 كەسدا سەپاند. روونیشیكردەوە: ئەو سزادراوانە تۆمەتی پەیڕەوكردنی بیروباوەڕی تەكفیری و گەشتكردن بۆ یەمەن و عیراق و ئەفغانستان و پشتگیریكردنی گرووپە چەكدارەكان و، هەروەها فرۆشتنی چەكی بێمۆڵەت و كاری سیخوڕییان دراوەتە پاڵ.
Top