كۆبوونەوەی گروپی 5+1لە مەڕ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەكاتەوە

كۆبوونەوەی گروپی 5+1لە مەڕ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەكاتەوە
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- وتەبێژی لێپرسراویی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا \"كاترین ئاشتوون \""، رایگەیاند كە كۆبوونەوەی گروپی 5+1سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بروكسێل بەڕێوەدەچێت.

كاترین ئەشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا میوانداری كۆبوونەوەی گروپی 5+1لایەنە بەشداربووەكان لە بروكسێل دەكات تا سەبارەت بە چۆنیەتیی وگفتوگۆی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پاش دەسپێكی كاری سەرۆك كۆماری تازە وتووێژیان لەگەڵ بكات.

مایكێل مان وتەبێژی ئەشتۆن رایگەیاند: ئێمە هیوادارین ئەو دانووستان و كۆبوونەوەیە پیشڤەچوونی باش بەخۆیەوە ببینێت پاش دەست بە كاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.

شایانی ئاماژە پێدانە، دوایین وتووێژ لە مەڕ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و گروپی 5+1لە شاری ئاڵماتیی پایتەخی كازاخستان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو."
Top