عەبدوڵڵا گول: ئاواتی هەر هەموومان دەستورێكی نوێ و دیموكراتیكە

عەبدوڵڵا گول: ئاواتی هەر هەموومان دەستورێكی نوێ و دیموكراتیكە
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول دوای نوێژی هەینی لەئەستەنبۆل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی بارودۆخی توركیا و پێشهاتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتەی كرد و گوتی: یەكێك لە مەسەلە گرنگەكانی ئەمڕۆی توركیا ئامادەكردنی دەستورێكی نوێیە بۆ توركیا و توركیا چی دیكە ناتوانێت دەستوری رابردوو تەحەمول بكات.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادوڵی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك كۆمار عەبدوڵلا گول باسی هەوڵدانەكانی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوری كردووە و گوتوویەتی: هەبوونی دەستورێكی نوێ و دیموكراتیك هیوای هەر هەمووی ئێمەیە و پێم وابێت سەرۆكی پەرلەمان لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا دەتوانن لە رۆژانی داهاتوودا لە سەر ئامادەكردنی هەر هەموو بڕگەكانی دەستور بگەنە ئەنجامێك.

ناوبراو هەروەها داوای لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی ئەو وڵاتەی كردووە كە پشتگیری لە هەوڵدانەكانی سەرۆكی پەرلەمان و كۆمیتەی ئامادەكاری دەستور بكەن تا بەمجۆرە زووتر بتوانن دەستورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادەبكەن.
Top