ئەردۆغان: بە هیچ شێوەیەك لە قۆناغی چارەسەری پاشەگەز نابینەوە

ئەردۆغان: بە هیچ شێوەیەك لە قۆناغی چارەسەری پاشەگەز نابینەوە
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی هەینی بە مەبەستی كردنەوەی فرۆكەخانەی شاری بینگوول ( چەولیك) سەردانی ئەو شارەی كرد و لە مەراسمی كردنەوەی فرۆكەخانەكەدا گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە لە سایەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیاوە چەند مانگێكە لەم ناوچانەدا لە جیاتی ئەوەی كە هەواڵی كوشتن و مردنمان پێ بگات هەواڵی باش و مزگینیمان پێ دەگات و ئەمەیش دەرفەتێكە بۆ بەهێزتر كردنی برایەتی و كلتووری پێكەوە ژیان لە توركیادا.

ماڵپەری خەبەر توركی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا رایگەیاندووە كە ئارمانج لە دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری، بەهێزتر كردنی برایەتی نێوان پێكهاتەكانی توركیا، بوژاندنەوەی ئابووری و باری گوزەرانی خەڵكی ناوچەكە و تەبایی توركیایە، بۆیە قۆناغی چارەسەری بەو پەڕی جدییەتی خۆیەوە بەردەوام دەبێت و هیچ هێز و لایەنێكیش ناتوانێت بە هیچ شێوەیەك كاریگەری لە سەر ئەم قۆناغە بكات و ئیمەیش وەكو دەسەڵات بە هیچ شێوەیەك لەم قۆناغە پاشەگەز نابینەوە.
Top