ئەمریكا 4فڕۆكەی جەنگی F-16رادەستی سوپای میسر كرد

ئەمریكا 4فڕۆكەی جەنگی F-16رادەستی سوپای میسر كرد
11ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لە كاتێكدا كە تا ئێستا حكوومەتی واشنتۆن هەڵوێستی فەرمیی خۆی سەبارەت بە كودەتا بوون یا نەبوونی لەسەركارلابرانی مۆرسی رانەگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریكی باس لە پێدانی ٤ فڕۆكە جەنگی جۆری ئێف١٦ بە میسر دەكەن لە ماوەی چەند رۆژی داهاتووەدا.

حكوومەتی ئەمریكا لە ماوەی چەند رۆژی فڕۆكەی جەنگی ئێف١٦ بە میسر دەدا.

بە پێی یاسای ئەمریكا ئەگەر بێت و لە سەر كارلادان رووخانی دەسەڵاتی مۆرسی بە كودەتا بناسێت ئەو یارمەتیە سەربازییەكانی بۆ وڵاتی میسر رادەگرێت .

ئەمە لە حاڵێكدایە كە لایەنگرانی مۆرسی،ئەمریكا بەوە تۆمەتبار دەكەن كە رێگەیان بە روودانی كودەتایەكی سەربازیی لەم وڵاتەدا داوە.
Top