لە سربرینیتسا تەرمی 409 موسڵمانی قوربانی شەڕی تایفی نێژران

لە سربرینیتسا تەرمی 409 موسڵمانی قوربانی شەڕی تایفی نێژران
11ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بە هەزاران لە موسڵمانانی بۆسنە و هێرسک بەئامانجی بە خاک سپاردنی 409 تەرمی کەسو کاریان لە سربرینیتسا گردبوونەوە و دەستیان بە ناشتنی ئەو تەرمانە کرد، ئەو کۆمەڵکوژییە کە لە ساڵی 1995سەربازەکانی سربی بەرامبەر بە ژن و منداڵ و پیاوی موسڵمانی بۆسنییەکانی ئەنجام دا و بەهٶیەوەش8000 کەس قەتلوعام کران , دایکی یەکێک لە قوربانییەکان بە ئاژانسی فرانس پریسی راگەیاند: بەر لە هەژدە ساڵ کوڕ و مێردەکەم بەدەستی سربییەکان کوژران، ئێستاش دوای 18 ساڵ بەشێک لە ئەندامانی لەشی کوڕەکەم دۆزییەوە ناتوانم چاوەڕوانی زیاتر بکەم تا هەوومیان دەدۆزمەوە، بۆیە بریارم دا ئەو بەشی جەستەی کورەکەم ئەمرۆ لە گۆرستانی سربرینیسا بینێژم . لە ساڵانی نێوان 1992 – 1995 جەنگێکی خوێناوی تایفی لە بۆسنەو هەرسک روویداو بەهۆیەوەش بەهەزارن کەس بوونە قوربانی ئەو جەنگە.
Top