میسر: ئیخوانەکان پێشنیازی بەشداریکردنیان لە حکوومەتی کاتی رەتکردەوە

میسر: ئیخوانەکان پێشنیازی بەشداریکردنیان لە حکوومەتی کاتی رەتکردەوە
١٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئیخوانەکانی میسر پێشنیازی بەشداریکردنیان لە حکومەتی کاتی وڵاتەکەیان رەتکردەوە و ئەو حکوومەتەشیان بە ناشەرعی ناساند، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە ئیخوانەکانی موسلیمنی میسر لەسەر زاری تارق ئەلمورسی کوڕی مەحمەد مورسی سەرۆکی لەکارلادراوی ئەو وڵاتە پێشنیازی سەرۆکی راسپێردراوی حکوومەتی کاتی مسر حازم بێلاوی رتکردەوە کە داوای بەشداری ئیخوانەکانی موسلیمینی لەو حکوومەتە کاتییە کردووە ، کوڕی مەحمەد مورسی رایگەیاندووە: ئیخوانەکان بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتێک ناکەن کە دژی شەرعیەت وسەرۆکێکی هەلبژێردراو بیت ، بەڵکو ئەوان وەک ئیخوانەکان سورن لە سەر بەردەوامی خۆپێشاندانەکانیان تا مەحمەد مورسی سەرۆکی لەسەر کارلادار دەگەرێتەوە و شەرعیەتی ئەو وڵاتەش بە گەڕانەوەی ئەوەوە بەندە.
Top